ئەمریکا هەوڵی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکە کودەتاچییەکەی ڤەنزوێلا دەدات
ئەمڕۆ شەممە 26-1-2019، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆ دەبێتەوە و مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئەنجومەنەکە هان دەددات بۆ داننان بە خوان گوایدۆ، وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23-1-2019، خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا خۆی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی بە وەکالەت ناساند و رایگەیاند، نیکۆڵاس مادۆرۆ چیتر سەرۆکایەتیی وڵات ناکات.
تا ئێستا وڵاتانی ئەمریکا، رێکخراوی وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، پاراگوای، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، پیرۆ، یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی خوان گوایدۆ دەکەن و وڵاتانی مەکسیک، کوبا، رووسیا، تورکیا و ئێرانیش تەنیا یکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆک دەزانن.
باسنیوز