ئه‌مریكا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كات
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەمریكا بە ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی راگەیاندووە كە بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئەمریكا و تیمه‌كانی كشانه‌وه، وڵاتەكە سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه''.
لای خۆیەوە سین رۆبه‌رتسن گوته‌بێژی وەزارەتی بەرگری رایگەیاندووە كە له ئۆپه‌راسیۆنی پێداگیری سروشتی‌دا، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بۆی دیاری كراوه. له‌م قۆناخه‌دا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان زیاد و كه‌م ده‌كه‌ن. به‌هۆی نیگه‌رانی ئه‌منیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كەوه، قسه ناكه‌ن له‌باره‌ی كات و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی دیاریكراو.