پەرستارێک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە نەخۆشێک دەستگیر کرا

 پەرستارێک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە نەخۆشێک دەستگیر کرا
پەرستارێک بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک بۆ ماوەی چەندین ساڵ، دەستگیر کرا.

کچێکی تەمەن 29 ساڵی، لە منداڵییەوە تووشی حاڵەتی بێ هۆشیی نیوەیی بووە و لەوکاتەوە تا ئێستا لە نەخۆشخانەی هاسیندا بۆ چاودێریی تەندروستی، لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا، خەوێندراوە.

لە ساڵی 2012، پەرستارێکی پیاو بەناوی ناسان سەزەرلاند، کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لە نەخۆشخانەکە کار دەکات و ئەرکی چاودێریکردنی ئەو کچەی پێسپێردرابوو، لەو کاتەوەش تا ئێستا، دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر ئەو کچە.

بەهۆی ئەوەی کچەکە دووگیان بووە و لەم رۆژانەش منداڵەکەی لەدایک بووە، نەخۆشخانەکە کەوتبوونە گومانی ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر و دوای تایکردنەوەی (DNA) بۆ ناسان سەزەرلاند، دەرکەوتووە ئەو دەستدرێژی کردووەتە سەر.

پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاندووە، کە ئەو پەرستارە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەی ئەوەی دەستدرێژیی کردبێتە سەر نەخۆشانی دیکە، دەکرێت.










باسنيوز
Top