پۆمپیۆ: پێویستە هاوپەیمانێتییەک بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبکرێت

پۆمپیۆ: پێویستە هاوپەیمانێتییەک بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبکرێت
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بنیادنانی هاوپەیمانێتییەک پێویستە بۆ مسۆگەركردنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی وتارێکیدا لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس رایگەیاند، گەشبینن لە بەرەو پێشچونی دۆخی یەمەن و تەواوبوونی جەنگ لەو وڵاتەدا کە ساڵانێکە درێژەی هەیە.

پۆمپیۆ ئاماژەی بە هەبونی چەند رێگایەك کرد بۆ هاندانی ئیسرائیل و فەڵەستینیەكان تا پێكەوە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، "تا ئێستاش ئێران بە سەختی هەوڵ دەدات بۆ سنورداركردنی سەربەخۆیی و ئازادی لە عێراق"، هاوکات پێشنیازی بنیادنانی هاوپەیمانێتییەکی کرد "بۆ مسۆگەركردنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".







خەندان
Top