بانکی ناوەندی ئێران بڵاویکردەوە، وڵاتی ژاپۆن دەستیکردووە بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران.
عبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بە ئاژانسی ئیرنای گوتووە: "دوای چین، کۆریای باشوور، هیندستان، و تورکیا، وڵاتی ژاپۆن دەستیکرد بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران".
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەمەریکا چەند وڵاتێکی لە سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی 180 رۆژ بەخشی و هەریەکیش لە ژاپۆن، چین، هیندستان، کۆریای باشوور، تایوان، یۆنان، عێراق و تورکیا لەو بڕیارە سوودمەند بوون.
لە ئایاری ساڵی 2018ەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی داوە و لەوکاتەوە، ئابووری ئێران خراپتر بووە و بەهای توومەن بەشێوەیەکی بەرچاوە دابەزیوە.