سووپای ئیسرائیل پێگەیەكی فیلەقی قودسی ئێرانی لە سووریا بۆردومان كرد.
لەبارەی هێرشەکان، میدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا دەڵێن: "ئیسرائیل بە مووشەکی زیرەک هێرشێکی چڕی کردووە، بەڵام زۆربەی ئەو مووشەکانە نەگەیشتوونە ئامانج و پووچەڵکراونەتەوە".
ئیسرائیل چەند جارێک هۆشداری داوەتە سوپای ئێران و میلیشیاکانی لە خاکی سووریا بچنەوە دەرەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەوان لەسەر داوای حکومەتی سووریا هاتوونەتە ناوچەکە و لەسەر داوای ئەوانیش ناوچەکە جێدەهێڵن.