رووسیا: شەڕی سووریا بەرەو کۆتایی دەچێت
سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا رای گەیاندووە، چەندین لایەن بەدوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلەن بۆ شەڕی ناوخۆیی سووریا.
سێرگی شۆیگۆ لە سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل هەروەها رای گەیاندووە، شەڕی ناوخۆیی سووریا بەرەو کۆتایی دەچێت و دەست بە گفتوگۆ دەکرێ لەبارەی داهاتووی ئەو وڵاتە.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
باسنيوز