بریارە ئەمرۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی بۆ گفتوگۆكردن لهسهر چهند پرسێكی گرنگ، کۆببێتەوە.

بهپێی زانیارییهكان کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ دەبێت بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی دەبێت.
ناوەڕۆکی کۆبونەوەكه گفتوگۆكردنە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، پەیوەندییەکانی پارتی و لایەنە سیاسییەکان، كه به وردی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکە دەبێت.