ریال مەدرید بەیڵ بۆ کەین دەکاتە قوربانی

 ریال مەدرید بەیڵ بۆ کەین دەکاتە قوربانی
یانەی تۆتێنهام ئامادەیە دەستبەرداری هاری کەین بێت بۆ یانەی ریال مەدرید، بەڵام لەبەرامبەردا داوای یاریزانێکی لێدەکات.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، یانەی ریال مەرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتێنهامدا واژۆبکات و دەستەوارەیەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردووە، لەبەرامبەردا یانە ئینگلیزییەکە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای یاریزانێکی لۆس بلانکۆس دەکات.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی تۆتێنهام دەیەوێت کێشەی پێکانەکانی گاریس بەیڵ بقۆزێتەوە و لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە کەین گاریس بەیڵ بگەڕینێتەوە تۆتێنهام.

بەهۆی سووربوونی ریال مەدرید لە گواستنەوەی هاری کەین و زۆری دابڕانی گاریس بەیڵ بەهۆی پێکانەوە، پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا هەردوو یانەی ریال مەدرید و تۆتێنهام لەسەر گواستنەوەی گاریس بەیڵ و هاری کەین رێککەون.
rudaw -
Top