ئه‌ردۆگان داوه‌تی ئه‌مریكا ده‌كرێ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان تا بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و گرژییه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوانیان، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجامی هه‌بێت.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیاش، له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌و شانده داوا له توركیا ده‌كات به زووترین كات ئه‌و 2 دیپلۆماتكاره ئه‌مریكیه‌ی له كۆنسوڵى ئه‌مریكا له توركیا ده‌ستگیر كراون، ئازاد بكرێن.
به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان پێناچێ به ئاسانی ئازادیان بكات، چونكه به ئاشكرا له میتینگه‌كانیدا تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی سیخوڕی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌وان دیپلۆماتكار نین، ئه‌وان سیخورن".
چه‌ند سایت و رۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا توركیا و ئه‌مریكا نه‌گه‌نه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان، ئه‌وكات كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی 2 سه‌رۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌وانیش دۆناڵد ترەمپ و ئه‌ردۆگانن.
پێشبینیش ده‌كه‌ن به‌م نزیكانه ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێكی فه‌رمی داوه‌تی ئه‌مریكا بكرێت.
basnews -