تره‌مپ: ڕژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەكی به‌رده‌وامه بۆ سەر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دۆناڵد تره‌مپ له كاتی خستنه‌ڕووی ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران رایگه‌یاند تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات. له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی ئه‌مریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجام داوه.
سەرۆكی ئەمریكا گوتی ئێران هەروەها پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له سووریا، كه چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كارهێناوه. رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەكی به‌رده‌وامه بۆ ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هاوپه‌یمانانمان له ناوچه‌كه.
لەبارەی رێكه‌وتنی ناوكیشەوە رایگه‌یاند كە تا ئێستە له مێژووی ئه‌مریكادا خراپترین رێككه‌وتنه و تارانیش به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی، دوای رێكه‌وتنه ناوكییه‌كه، سه‌ركێشییه‌كانی ئێران زیادیان كردووه، بۆیە هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاكییه‌كانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار بكه‌ین.
له باره‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیشەوە رایگه‌یاند كە ئه‌و سوپایه به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و له ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه و هاوكاری ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له دژی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل كار ده‌كات.
basnews -