وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سنووری باشووری تورکیا دەپارێزین

 وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سنووری باشووری تورکیا دەپارێزین
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریا دەپارێزن و پتەوی دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە 11.5.2017، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە لیتوانیا، رایگەیاندووە، ”لە نزیکەوە“ لەگەڵ تورکیا کار دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریا.

جێیمس ماتیس هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دانوستاندن دەکەن و ”نیگەرانییەکان“ی تورکیا لەبارەی چەکدان بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەڕەوێنێتەوە.









باسنيوز
Top