شا سەلمان بانگهێشتی فوئاد مەعسوم دەکات
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس)، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە داوای لە سەرانی وڵاتانی عەرەبی کردووە بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەب و ئەمریکا بکەن.
کۆبوونەوەکە لە میانی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سعودیە ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسە سعودییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، شا سەلمان داوەتنامەی ئاراستەی هەریەکە لە شا محەمەدی شەشەمی شای مەغریب، باجی قاید سەبسیی سەرۆکی تونس و فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کردووە.
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، لە کۆتایی مانگی 5ـی 2017 سەردانی سعودیە بکات.
باسنيوز