وەزیری بەرگریی ئێران: سعوودیە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین و تەنیا مەکە و مەدینە دەپارێزین

وەزیری بەرگریی ئێران:  سعوودیە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین  و تەنیا مەکە و مەدینە دەپارێزین
وەزیری بەرگریی ئێران بە توندی هەڕەشە لە سعوودیە دەکات و دەڵێت "ئەگەر بێت و سعوودیە لەدژی ئێران هەر کارێک بکات، جگەلە مەکە و مەدینە هەموو ئەو وڵاتە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین".



حوسێن دێهقان، لە کادانەوە بە گوتەکانی وەزیری بەرگریی سعوودیە لە لێداوانیكدا بۆ کەناڵی (ئەلمەنار) هۆشداریی داوە کە بە توندی لەدژی سعوودیە دەوەستینەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئەگەر هێزی ئاسمانییان هەیە، ئیتر کارێکیان لەدەست دێت."



بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران وەزیری بەرگریی ئێران ڕاشیگەیاندووە "ئامۆژگارییان دەکەین کە کاری ناعاقڵانەی لەم جۆرە نەکەن، ئەگەر بێت و لەدژی ئێران بجووڵێنەوە، جگەلە مەکە و مەدینە سەرلەبەری سعوودیە لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین".



ئەم هەڵوێستەی وەزیری بەرگریی ئێران پاش لێدوانی (محەمەد بێن سەلمان) جێگری پاشای سعوودیە و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە هاتووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا لە ڕیاز گوتی "چاوەڕیی ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو سعوودیە ناکەین و هەوڵ دەدەن ئەم شەڕە بکێشنە ناو ئێران".



وتەکانی ئەم بەرپرسەی سعوودیە کاردانەوەی توندی لێپرسراوانی ئێرانی لێ کەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی "ئەم قسانەی سعوودیە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن بۆ بەردەوامیی سیاسەتی شەڕەنگێزانەی سعوودیە لە ناوچەکە."



ماوەی چەند ساڵە گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئێران و سعوودیە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و بەتایبەت پرسی سووریا و یەمەن بووەتە هۆی تەشەنەکردنی ئەم پەیوەندییانە.












باسنيوز
Top