دۆناڵد ترەمپ پەیامێک بۆ سەرۆکی نوێی فەرەنسا دەنێرێت

 دۆناڵد ترەمپ پەیامێک بۆ سەرۆکی نوێی فەرەنسا دەنێرێت
سەرۆکی ئەمریکا پەیامێک بۆ سەرۆکی نوێی فەرەنسا دەنێرێت و پیرۆزبایی لێ دەکات.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا، کە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، چاوەڕێ دەکات بە زووترین کات هەماهەنگیی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی نوێی فەرەنسا بکات.



دۆناڵد ترەمپ جگە لە ناردنی پیرۆزبایی، پێیوایە ماکرۆن ”سەرکەوتنێکی گەورە“ تۆمار کردووە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا.



ئیمانوێڵ ماکرۆن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، کە رۆژی یەکشەممە 7.5.2017 ئەنجام درا، زۆرترین رێژەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و بووە سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە.


باسنيوز
Top