ریاز سەیف وەک سەرۆکی نوێی ئیئتیلافى سورى لە شوێنی ئەنەس عەبدە، هەڵبژێردرا

ریاز سەیف وەک سەرۆکی نوێی ئیئتیلافى سورى لە شوێنی ئەنەس عەبدە، هەڵبژێردرا
ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنیی سووریا لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیاوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.



لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی گشتیی ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە رۆژی شەممە 6.5.2017 لە شاری ئیستەنبوڵ ئەنجام درا، ریاز سەیف وەک سەرۆکی نوێی ئیئتیلافەکە لە شوێنی ئەنەس عەبدە، هەڵبژێردرا.



هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەلوا کەتاو و عەبدولڕەحمان مستەفا وەک جێگری سەرۆک دیاری کراون.



ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە کەسایەتییە سوورییە ئۆپۆزیسیۆنەکان دروست بوو و شەڕی دژی رژێمی وڵاتەکەی راگەیاندووە.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 500 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسی دیکە.



باسنيووز
Top