سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر لە کارەکەی لادەدرێت
بەپێی بەیاننامەیەکی زانکۆی ئەزهەر، شێخ ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر بڕیاری داوە محەمەد حوسێن مەحرەساوی، عەمیدی کۆلێژی زمانی عەرەبی بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنی ئەحمەد حوسنی تەها، سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر، داناوە.
ئەحمەد حوسنی تەها بەهۆی ئەوەی ئیسلام بوحیریی رۆژنامەنووسی بە ”هەڵگەڕاوە لە ئیسلام“ تۆمەتبار کردووە، شێخی ئەزهەر بڕیاری دوورخستنەوەی لەکارەکەی داوە.
زانکۆی ئەزهەر یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی موسڵمانانی سوننەمەزهەب و وەک مەرجەعێکی ئایینیی ئەو مەزهەبە سەیر دەکرێت.
باسنیوز