پوتین و ترەمپ لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە سووریا دیدارێک ساز دەکەن
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2017 کریملین لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵت ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پێکەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە سووریا کاربکەن و ھەوڵیاندا کۆبوونەوەیەک لە مانگی حەوتدا ساز بدەن.
کریملین، لە بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە دوو سەرۆکەکە دڵنیاییان لەوە داوە کە ھەماھەنگی لە نێوانیاندا ھەبێت لە ئەرکەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی.
کریملین، گفتوگۆی نێوان دوو سەرۆکەکەی بە باشی ناودێر کردووە.
باسنيوز