چەکدارانی عەشیرەتێکی میسری ژمارەیەک چەکداری داعش دەکوژن

چەکدارانی عەشیرەتێکی میسری ژمارەیەک چەکداری داعش دەکوژن
چەکدارانی عەشیرەتێکی میسری ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نیمچە دوورگەی سینا دەکوژن.

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشێکی چەکدارانی عەشیرەتی تەرابین لە سینا، هەشت چەکداری داعش کوژراون، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی رێکخراوەکەیە.

ئەو چەکدارانە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەیان لە چەکدارەکانی دیکەی داعش کردووە و رایانگەیاندووە، ”هەمووتان دەسووتێنین“.

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی سووریا، داعش دەوڵەتێکی تیرۆریستی دامەزراند و چەکدارە توندڕەوەکانی نیمچە دوورگەی سینا خۆیان وەک بەشێک لە دەوڵەتە تیۆریستییەکە راگەیاند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.








باسنيوز
Top