دوژمنه‌كه‌ی ئۆباما ده‌بێته هاوڕێی ترامپ و پوتین ده‌دات
دۆتێرتی، به‌هۆی به‌رنامه‌ی كاری خۆی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له فلیپین،، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن پشتگیری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی نه‌كرد و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما روو له ئاڵۆزی بوو.
به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان، دۆتێرتی ده‌سته‌واژه‌ی "بڕۆ ناو دۆزه‌خ"ی بۆ ئۆباما به‌كارهێنابوو، دواتریش له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ چین، سه‌رۆكی فلیپین گوتی: "له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌چین".
دۆتێرتی دوای ده‌رچوونی ترامپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به گه‌شبینیه‌وه باسی له داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانییان كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا گوتی: "هیچ جیاوازییه‌ك له بۆچوونهكانماندا نییه، ده‌توانم ببمه هاوڕێیی هه‌موو كه‌سێك، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه سه‌رۆكی وڵاتێكی دیكه بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ترامپ له‌لایه‌نێك گه‌لی به‌هێزترین وڵاتی دنیا به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، من له فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و دڵنیام و هیوادارم له كه‌یسی په‌نابه‌رانی نایاساییدا دادپه‌روه‌ر بێت".