برێت مەكگۆرك: یەپەگە منبج چۆڵدەكات

 برێت مەكگۆرك: یەپەگە منبج چۆڵدەكات
نوێنەری ئۆباما لە شەڕی داعش رایگەیاند، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) منبج چۆڵدەكات و دەگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی فورات.

برێت مەكگۆرك، نوێنەری باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتەری خۆی رایگەیاند "هەموو چەكدارانی یەپەگە منبج چۆڵدەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات، دوای ئەوەی هێزە لۆكاڵییەكان مەشق و راهێنانەكانیان تەواوكرد بۆ دابینكردنی ئاسایشی شارەكە دوای داعش".

نوێنەری ئۆباما راشیگەیاندووە، هاوپەیمانان شانازی دەكەن بە راهێنان و پشتگیریی هێزە لۆكاڵییەكان بۆ بەرگری لە ناوچەكانی خۆیان، بۆ ئەوەی دڵنیابن داعش هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە.

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە و موسڵ، مەكگۆرك دەڵێت "هێزەكانی سووریای دیموكرات لە رۆژهەڵاتی فوراتەوە بەردەوامن لە پێشڕەوی بۆ گەمارۆدانی داعش لە رەققە، ئەوەش لەكاتێكدا هێزە عێراقییەكان زیاتر دەچنە نێو گەڕەكەكانی موسڵ".






رووداو
Top