داوای پشکنینی پزیشکی DNA لە دۆناڵد ترەمپ دەکرێت
دوای ئەوەی ھەواڵێک لە ئاژانسە پاکستانییەکان بڵاو بووەوە و وێنەی منداڵێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەو منداڵە دۆناڵد ترەمپە و ساڵی 1954 لە پاکستان لەدایک بووە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر ئەوەی، کە ترەمپ بە ڕەگەز خەڵکی پاکستانە.
ھەر زوو ئاژانسە ئەمەریکییەکان ئەم ھەواڵەیان ڕەت کردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە ترەمپ ئەمەریکییە و ساڵی 1946 لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکادا، لەدایک بووە.
ئێستا ئاژانسی (Neo)ی پاکستانی داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات، پشکنینی پزیشکی DNA بۆ خۆی بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە بە ڕەگەز خەڵکی ئەمەریکایە و لە ئەمەریکادا، لەدایک بووە.