ئه‌سه‌د داوای هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی پورتوگاڵ رایگه‌یاند: "ناتوانین ئێستا له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه شتێك بڵێین كه چی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕی تیرۆری بكات، ئێمه ده‌توانین هاوپه‌یمانێكی سروشتی بین، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ روسیا، ئێران و زۆرێك له وڵاتانی دیكه ئه‌و كاره‌مان كردووه".
سه‌باره‌ت به پرسیارێك ده‌رباره‌ی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ كه چه‌ندین جار گوتووو شه‌ڕی دژی داعش له كاره پیشینه‌كانی ده‌بیت، به‌شار ئه‌سه‌د هه‌رچه‌نده به هیوا به‌خش ده‌زانێت، به‌ڵام گومانی له‌سه‌ر توانایی تره‌مپ بۆ ئه‌م كاره هه‌یه و پێی وایه هێزی باڵاده‌ست ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا و راگه‌یاندنی كه دژی ئه‌و بوون، جێگه‌ی پرسیار و به‌ربه‌ستن به‌رده‌م تره‌مپ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كانی ترامپ ده‌كات.
ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌ڵویستی سه‌رۆكی سوریایه به‌رامبه‌ر تره‌مپ، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌م شكستی به هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان هێنا.
زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سوریا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ده‌ربڕیوه، به‌شێوه‌یه‌ك خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه، هه‌ر چه‌نده به تێبینییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن.
ترامپ له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند شكستی داعش پێی باشتره له‌وه‌ی كه هه‌وڵی له‌سه‌ر كار لابردنی ئه‌سه‌د بدات. ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه پێشتر بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له كاره پێشینه‌كانیان بوو.
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی تره‌مپ هه‌یه، به تێبینییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی تا ئێستا پۆستێكی سیاسی نه‌بووه.
ترامپ به سه‌رۆكایه‌تی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆك روسیا سه‌رسامه، ستایشی سیاسه‌ته‌كانی ده‌كات له شه‌ڕی دژی داعش و داوای هاوكاری واشنتۆن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات.
K24