ئۆباما: له‌و شتانه به‌رپرس نیم كه ترامپ ئه‌نجامییان ده‌دات
ئۆباما راشیگه‌یاند، ترامپ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، یاری به زۆر مه‌له‌فی مه‌ترسیداری ئه‌مه‌ریكا كرد.
باراك ئۆباما، كه ئێستا به دوایین گه‌شتی خۆی وه‌ك 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپایه، له كۆنگره‌یه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا گوتی: "تێبینی تووڕه‌یی و ترسی دانیشتووانی ئه‌مه‌ریكام كردووه له‌و هه‌ڕه‌شه جیهانگیرییه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمارییه‌كان، له نیشاندانی كێشه‌كانی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، راستییه‌كانییان ده‌رنه‌خستووه".
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، به 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و بڕیاره 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێته كۆشكی سپی.
k24-