لاریجانی داوا له به‌رپرسانی ئێران ده‌كات له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه په‌له نه‌كه‌ن
لیداونی لاریجانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی تره‌مب له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له كاتێك دایه كه نوێنه‌ری خامه‌نه‌یی له رۆژنامه‌ی كه‌یهان هیواداره دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمی بدڕێنێت.
ترامپ له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی رایگه‌یاند رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه پێی وایه ئێران به‌هۆی سیاسه‌تی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا زۆر به‌هێزتر بووه.
به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی ترامپ لێدوانی دژی به‌ك یه‌ك ده‌ده‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پێی وایه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا ئه‌ركداره به پابه‌ندبوونی به به‌ڵێنه چه‌ند لایه‌نه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له ئه‌مریكا ده‌بێت.
به‌رپرسانی سه‌ربازی و كه‌سه نزیكه‌كانی خامه‌نه‌یی به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر تره‌مپ و خامه‌نه‌یش پێی وایه تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی شه‌فافتر رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد و وه‌ك پۆپۆلیستێك كار ده‌كات، هه‌ر بۆیه خه‌ڵك گوێ له قسه‌كانی ده‌گرن و ده‌زانن راسته.
خامه‌نه‌یی پێشتریش رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بدڕێنن، ئه‌وا ئێمه ئاگری تێبه‌ر ده‌ده‌ین".
k24-