ئەردۆغان دۆناڵد ترەمپی بانگهێشتی تورکیا كردووە

ئەردۆغان دۆناڵد ترەمپی بانگهێشتی تورکیا كردووە
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێت، رەنگە بەر لەوەی پۆستەکەی لە کۆشکی سپی وەربگرێت، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت، چونكە بانگهێشتی تورکیای کردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان، لەنێو فڕۆکەكەیدا لە کاتی گەڕانەوەی لە بیلارووسیاوە بۆ تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاشکراکرد.

ئەردۆغان گوتی "یەکەم ئێوارە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزباییم لێکرد، ئەو 20ی کانوونی دووەمی 2017 پۆستەکەی وەردەگرێت، ئەگەر بگونجێت رەنگە بەر لەو كاتە چاومان بە یەکدی بکەوێت".

ئەردۆغان گوتیشی "بە دۆناڵد ترەمپ-م راگەیاند کە خۆشحاڵ دەبین ئەگەر سەردانی تورکیا بکەن، ئەویش هەڵوێستێکی ئەرێنی هەبوو".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ترمپ بۆچوونیان لەبارەی سووریا و عێراقەوە لەیەكدی نزیکە و گوتیشی "لە روونکردنەوەی تیمەکەی بەڕێز ترەمپدا دەردەکەوێت کە بۆچوونی نزیکمان هەیە لەبارەی سووریا و عێراقەوە. بۆ نموونە لەبارەی ناوچەی دژەفڕینەوە بۆچوونمان نزیکە. ئەم بابەتە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە ئێمە باسی ناوچەیەکی خاڵی لە تیرۆر دەکەین".

لەبارەی حکومەتی ناوەندی عێراقەوە، ئەردۆغان گوتی "لە عێراقی تەنیشت سووریا، حکومەتی ناوەندی عێراق بە ئەستەم دەسەڵاتی بەسەر وڵاتدا دەشکێت".
RUDAW-
Top