ریال مەدرید 85 ملیۆنی بۆ یاریزانێکی لیڤەرپوول ئامادەکردووە

ریال مەدرید 85 ملیۆنی بۆ یاریزانێکی لیڤەرپوول ئامادەکردووە

یانەی ریال مەدرید، جەمیس رۆدریگێزی ناوێت و بۆ شوێنگرەوەشی بە دەستەوارەیەکی گەورەوە روی لە هێنانی یاریزانێکی لیڤەرپوول کردووە.

چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت جەمس رۆدریگێز بفرۆشێت و گرێبەست لەگەڵ فیلیپ کۆتینیۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوولدا واژۆبکات.

بۆ هێنانی کۆتینیۆ یانە شاهانەکە ئامادەیە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ بداتە رێدز، هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن، ریال مەدرید جەمیس بڕێک پارە دەداتە تیپەکەی کڵۆپ، لەبەرامبەریشدادا کۆتینیۆ دەبێتە مەدریدی.
Rudaw-
Top