چێڵسی شوێنگرەوەی تێری لە ریال مەدرید دەستنیشانکرد

چێڵسی شوێنگرەوەی تێری لە ریال مەدرید دەستنیشانکرد
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کلێبەر پیپی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریددا واژۆ بکات.

بەمەبەستی شوێنگرتنەوەی جۆن تێری بەرگریکاری یانەکەی، کە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز کۆتاییدێت و یانەکەشی ئامادەنییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، دەستەی کارگێڕی یانە شین پۆشەکەش کلێبەر پیپی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ بداتە پیپی، بەڵام هێشتا بە فەرمی یانە لەندەنییەکە ئەو دەستەوارەیەی بە فەرمی نەخستووەتە بەردەم دەستەی کارگێڕی یانە شاهانەکە و یاریزانە پۆرتوگالییەکە.

پیپی لە ساڵی 2007دا لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و چەندین نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستهێناو و لە هاوینی رابردووشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال نازناوی یۆرۆی فەرەنسایان بەدەستهێنا.
Rudaw-
Top