ئه‌ردۆگان: هه‌ركات بمانه‌وێت ده‌چینه ناو موسڵه‌وه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، ڕا گه‌یاند :" ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه له عێراق به ئامانجى ڕوونه‌وه به‌شدارى بكات، وه‌ك چۆن ئامانجه‌كانى سوپای توركیا له سووریا ڕوون بووه".
لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆگان له كاتێكدایه كه ناكۆكی له‌سه‌ر بوونى هێزێكى توركی له ناوچه‌ى باشیك له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره، درووست بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌وان چاوه‌ڕێ ناكه‌ن تا مه‌ترسى ڕێمخراوه تیرۆریسته‌كان دێته به‌رده‌رگاى وڵاته‌كه‌یان، گوتیشی :" له‌مه‌ودوا به‌دواى ئه‌و ڕێكخراوانه‌وه ده‌بین و له هه‌ركوێ بن له‌ناویان ده‌به‌ین".
ئه‌ردۆگان رووی گوته‌كانى كرده عێراق و ڕاى گه‌یاند :" هیچ كات دۆستێكى وه‌كو توركیاتان ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام گه‌ر ئازارى بده‌ن ئه‌و دۆسته له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌ڵێم ئێمه له مه‌یدانه‌كه ده‌بین و له‌باره‌ى شه‌ڕى موسڵه‌وه، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆكان پێكه‌وه ده‌بین".