مه‌هه‌په و ئاكپارتی له‌سه‌ر ریفراندۆم رێك دەكه‌ون
ئاكپارتی ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام باس له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ توركیا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی 330 كورسی، هه‌روه‌ها هه‌رسێ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی توركیا مه‌هه‌په و جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌ش دژایه‌تی خۆیان بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاندبوو، بۆیه ئه‌و پرسه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان نه‌هێنابووه به‌ر باس، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په له وتارێكیدا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئاكپارتی داگیرساند.
باخچه‌لی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا ئه‌وان ئاماده‌ن ده‌ستوور بخه‌نه ریفراندۆمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی میلله‌ت بڕیار بدات و میلله‌ت چی گوت رێزی لێ ده‌گرن.
ئه‌م گوته‌یه‌ی باخچه‌لی وای كرد ئێستە ئاكپارتی خۆی ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بهێنێته‌وه به‌رباس و، له ریفراندۆمێكدا یه‌كلایی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش مه‌هه‌په و ئاك پارتی به نهێنی رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی 15 ماده‌ی ده‌ستووری ئێستای توركیا بگۆڕن و بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیش مه‌هه‌په له‌ناو په‌رله‌مان به به‌ڵێ ده‌نگی بۆ ده‌دات.
ئه‌گه‌ر مه‌هه‌په ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بدات، ئه‌وكات به ئاسانی ئاكپارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌گاته 330 كورسی، چونكه مه‌هه‌په خاوه‌نی 40 كورس په‌رله‌مانییه و له‌گه‌ڵ 316 كورسییه‌كه‌ی ئاكپارتی به زیادیشه‌وه ده‌توانن ده‌ستووری بخه‌نه ریفراندۆمه‌وه.
زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئاكپارتی به نیازه له به‌هاری ساڵی 2017دا ده‌ستوور بخاته ریفراندۆمه‌وه، كه له ده‌ستووری تازه‌دا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی تێدایه و میلله‌ت بڕیاری كۆتایی له باره‌یه‌وه ده‌دات. بۆ ئه‌مه‌شیان له‌م هه‌فته‌یه‌وه ئاك پارتی ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له به‌رهاری ساڵی داهاتوو ریفراندۆم بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌هه‌په له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وان ده‌نگ بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ناده‌ن له كاتی ریفراندۆمدا و ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانین، به‌ڵام بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ده‌ستووری بخرێته ریفراندۆمه‌وه؟ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان ئازاد ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وزه بۆ ئاك پارتی.
باسنيوز