16 چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
ماڵپەڕی (ئۆرێنت نیوز) لە هەواڵێکدا باس لە پێکانی ترۆمبێلێکی زرەهی بی.ئێم.پی هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد بە مووشەک دەکات کە سەرجەم 50 کەسی ناو ترۆمبێلەکە کوژراون کە 12 کەس لەو 50 کەسە چەکداری سوپای پاسدارانی ئێران بوون.
لەلایەکی تریشەوە، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەفسەران، 4 ئەندامی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوەکانی "سەید عەلی حوسێنی، سەید ساجد حوسێن، سەید مۆحسێن و حەسەن و شەبیر حوسێن" لە حەلەب کوژراون.
“ئەفسەران” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە مەلایەک بەناوی "سەعید بیازیزاده" کە شانبەشانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریا دژی ئۆپۆزیسیونی ئەو وڵاتە شەڕی دەکرد، کوژراوە.
لە ماوەی نزیک بە 6 ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، بەشێکی زۆر لە ئەفسەران، کادر و پلەدار و ئەندامانی سوپای قودس کە لقی دەرەوەی سوپای پاسدارانی ئێرانە، کوژراون کە هەندێ میدیا کۆی کوژراوەکانی ئێران بە زیاتر لە 1500 کەس لەقەڵەم دەدەن.
باسنيوز