ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى: چه‌كداره‌كانى داعش شه‌وان به‌ره‌و سووریا و توركیا هه‌ڵدێن
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه "جووسى ئینزۆ" له هه‌ولێره‌وه ئاماده‌ى كردووه، له‌سه‌ر زارى سامۆئیل كینگ، كۆمسیارى ئاسایش له یه‌كێتى ئه‌وروپا، بڵاوی كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌وروپا خۆى ئاماده بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى نوێی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانى داعش له عێراق، ده‌شڵێت :" ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و پێویسته خۆمانى بۆ ئاماده بكه‌ین".
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه 2500 كه‌س له‌وانه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى وڵاته ئه‌ورووپییه‌كانیان هه‌یه، له ڕیزه‌كانى داعشدان، كینگ ده‌شڵێت "گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌میشیان بێت، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك درووست ده‌كات".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كی كه‌مى چه‌كداره‌كان له ئێستادا شه‌ڕى هێزه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشان هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه هاتووه، كه زانیاری‌یان له دانیشتوونى موسڵه‌وه پێگه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانى داعش به شه‌وان به‌ره‌و سووریا و توركیا هه‌ڵدێن.
به‌پێی ڕاپۆرته میدیاییه بڵاوكراوه‌كان، ئه‌مریكا نایه‌وێت گه‌مارۆى شارى موسڵ به‌ته‌واوه‌تى بدات، به‌ڵكو ده‌روازه‌یه‌ك له دیوى خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه به چه‌كداره‌كان بدرێت هه‌ڵبێن و زیانى گیانى له‌نێو دانیشتووانى شاره‌كه كه‌متر بكه‌وێته‌وه.
باسنيوز