روسیا و سووریا له‌سه‌ر حه‌له‌ب رێك دەكەون
سه‌رگێژ شۆیگو وه‌زیری به‌رگری روسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عات ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و، له‌و ماوه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی روسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسمانی حه‌له‌ب بۆردومان ناكه‌ن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سووریاش هیچ هێرشێك ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌مه‌ش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سووریا بڕیاری له‌باره‌وه دراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، ئاگربه‌سته‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌عات 8ی به‌یانی تاوه‌كو 4ی ئێواره‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا هاووڵاتیانی حه‌له‌ب پێویسته خۆیان رزگار بكه‌ن و شاره‌كه به‌جێ بهێڵن.
باسنيوز