حه‌له‌ب؛ له‌بۆردومانێكی فڕۆكه‌دا چوارده ئه‌ندامی خێزانێك كوژران
به‌پێی ئه‌و لیستی كوژراوانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی حه‌له‌به‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كوژراوه‌كان ژماره‌یه‌ك منداڵی ساوایان تێدایه له‌نێویاندا دوو منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش هه‌فته‌و شه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ‌و خوارتر، ئه‌وه‌ش به‌پێی رۆیته‌رز.
به‌رگریی شارستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه ئه‌مڕۆ بۆردومانیان كردووه فڕۆكه‌ی ڕوسیی بوون‌و بۆردومانی ناوچه‌ی مه‌رجه‌هی شاری حه‌له‌بیان كردوه كه له‌ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایه.
به‌رگریی شارستانی تیمێكی خزمه‌تگوزاریی فریاگوزارین كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌شاری حه‌له‌ب كارده‌كه‌ن.
له‌دوای كۆتاییهێنان به‌ئاگربه‌ست له‌سوریا له19ی مانگی رابردوو، سوپای سوریا به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا هێرشێكی چڕی بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب ده‌ستپێكردوه‌و به‌پێی ئاماری ڕوانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌وكاته‌وه بۆردومانه ئاسمانییه‌كان 448 هاوڵاتییان كوشتووه كه 82یان منداڵبوون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه هێزه‌كانی سوریا‌و ڕوسیا ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نها هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای سوریا‌و به‌شێكی زۆری له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایه‌و به‌شێكیشی تائێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریادا ماوه‌ته‌وه.
Xandan-