نۆكیا به‌مشێوازه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێشبڕكێی جیهانی ئه‌لیكترۆنی
دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ دابڕان له بازاڕی كه‌لوپه‌له ئه‌لیكترۆنییه‌كان، نۆكیا به درووستكردنی تابڵێتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كێبڕكێكان.
سایتی GFX Bench بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای نۆكیا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، تابڵێتێكی نوێ به‌ناوی D1C به‌رهه‌مده‌هێنێت.
به گوێره‌ی سایته‌كه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تابڵێته‌كه‌ی نۆكیا، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
- پرۆسێسه‌ری جۆری Qualcomm Snapdragon 430 و 1.4 گێگاهێرتز.
- قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 13.8 ئینجا ده‌بێت و كوالیتییه‌كه‌ی 1080 × 1920 پیكسڵه.
- میمۆری ده‌ره‌كی به قه‌باره‌ی 3 گێگابایت و ده‌توانرێت قه‌باره‌ی زیاتریشی له‌سه‌ر دابنرێت.
- میمۆری ناوخۆیی به قه‌باره‌ی 16 گێگا بایت.
- كامێرای سه‌ره‌كی 15 مێگاپێكسل.
- كامێرای پێشه‌وه 8 مێگا پێكسل.
سیسته‌می كارپێكردنی تابڵێته‌كه‌ش، ئه‌ندرۆیده و ڤێرژنی Android 7.0 Nougat له‌سه‌ر داده‌نرێت.
k24-