ژماره‌ی بێكاران لە توركیا 3 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
ژماره‌ی بێكاران له توركیا رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه حكوومه‌ت ناچار بكرێ كاریان بۆ بدۆزێته‌وه. به‌گوێره‌ی دواهه‌مین زانیارییش ئه‌مساڵ رێژه‌ی بێكاری 10% له توركیا زیادی كردووه له چاو ساڵی پار.
سه‌ندیكای كرێكارانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، توركیا له رووی بێكارییه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه ساڵ به ساڵ ژماره‌ی بێكار له زیادبووندایه، كه پێویسته حكوومه‌ت رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاویان كردووەته‌وه، ئه‌مساڵ 354 هه‌زار هاووڵاتی بێكار ماونه‌ته‌وه له چاو ساڵی پار. به‌مه‌ش ژماره‌ی بێكاری له توركیا گه‌یشتووه‌ته 3 ملیۆن و 324 هه‌زار هاووڵاتی.
ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بێكارن ته‌مه‌نیان له 15 ساڵییه‌وە ده‌ست پێده‌كات تا سه‌رووی 30 ساڵی، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یشی وای كردووه ئه‌مساڵ ژماره‌ی بێكاری له زیادبووندا بێت، نه‌بوونی گه‌شتیاره له توركیا و هه‌روه‌ها داخستنی ده‌یان هۆتیڵ و رێستوڕانت و دوكانه.
Bas News-