دیپلۆماتكارێكى پێشووى ئێران: داعش چه‌كه‌كانى له ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه به‌ده‌ست ده‌گات
ئه‌بو فه‌زل ئیسلامى، دیپلۆماتكارى پێشووى ئێرانى له یابان، ڕای گه‌یاند :" چه‌كه‌كانى ده‌ست داعش به‌شێكیان درووستكراوى ئێرانن و خۆم شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، پێشتر ئێران هاوكارى ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ى كردووه كه له بیروبۆچوونیشدا جیاوازبوون و پشتیوانى داراییانیشى كردووه".
ئه‌و دیپلۆماتكاره كه له‌سه‌رده‌مى حوكمى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له ساڵى 2005 ڕۆشتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (كه‌یهان له‌نده‌ن) گوتى :" من چوار ساڵ له بانكۆك بووم، شایه‌تم كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك فڕۆكه له بانكووك نیشتووه‌ته‌وه و له‌وێوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كیان ڕه‌وانه‌ى حزبوڵاى لوبنان كردووه و ملیاره‌ها دۆلارى بۆ لوبنان ناردووه بۆ هاوكارى چه‌كداره‌كانى ئه‌و حزبه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ورپا بزانێت كه له سووریا و لوبنان ده‌توانن بوونیان هه‌بێت ".
دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كه، له‌باره‌ى داعشه‌وه گوتى :" له كۆتاییدا ئێران سوود له بوونى داعش له عێراق و سوریا وه‌رده‌گریت، ده‌شمه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو چه‌كه‌كانى ده‌ست داعش له ڕێگه‌ى كۆمارى ئئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گاته ده‌ستیان".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئه‌وكاته‌ى له ده‌سه‌ڵات نزیك بووه، پێیانگوتووه، بۆ ئێران "كۆمۆنیست یان شیعه یان سونه"، جیاوازى نییه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه گرنگه "مانه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه پارێزراو بێت"، گوتیشی :" زۆرێك له بودجه‌ى باڵیۆزخانه‌كانیان بۆ كه‌سانێك بووه كه نه شیعه بوون و نه موسڵمان".
ئه‌بو فه‌زڵ ئیسلامى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه زه‌ڵماى خه‌لیل زاد، باڵیۆزى پێشووترى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عێراق، گوتبووى :" ئێران له یه‌ك كاتدا هاوكارى ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبانیش ده‌كات" بۆیه گوتى :" مه‌نووچه‌ر موته‌كى، ئه‌وكاته‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى به‌ده‌ست گرت، ڕاى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان ئارام بن، ئامانجه‌كانى ئێران دوور ده‌كه‌ونه‌وه، بۆیه به‌هه‌ر ئامرازێك ببێت، پێویسته نه‌هێڵین ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه بوو هێزه‌كانى به‌در و فه‌یله‌قى قودس درووست كران و به ملیاران دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌وه‌ش عێراقیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند و ئه‌گه‌ریش بۆیان بكرێت دووباره شه‌ڕ له ئه‌فغانستان درووست ده‌كه‌نه‌وه".
باسنيوز