تەقینەوەیەکی بەھێز ئەڵمانیا دەھەژێنێت

 تەقینەوەیەکی بەھێز ئەڵمانیا دەھەژێنێت
تەقینەوەیەکی بەھێز، لە ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا و لەنێو یەکێک لە کارەگەکانی بەرھەمھێنانی چەکی کیمیایی، ڕووی دا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17/10/2016، لە شاری لودوەیگشافنی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەھێز لە کارگەی بەرھەمھێنانی چەکی کیمیایی (BASF)دا، بە سەدان کەس بوونە قوربانی، دەیان کەس بریندارن و دەیان کەسی دیکەش، تا ئێستا بێ سەروشوێنن، تا ئێستاش ئاماری فەرمی قوربانیانی تەقینەوەکە، ئاشکرا نەکراوە

بەرپرسانی کارگەی بەرھەمھێنانی چەکی کیمیایی "BASF" دەستیان بە پاککردنەوەی ھەوای ژەھراوی و تێکەڵ بە کیمیایی ناوچەکە کردووە و ھاوکات داوایان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە، کە لە شارەکە دوور بکەونەوە، یان ئەگەر لە شاریشدا دەمێننەوە، ئەوە پێویستە خۆیان لە ھاتنە دەرەوە و ھەڵمژینی ھەوای ئازاد بپارێزن، ھەروەھا پێویستە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان بە تەواوی دابخەن.

پۆلیسی لۆکاڵی شاری لودوەیگشافنی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆیانەوە، چەندین دیمەنی تەقینەوەی کارگەکەیان بڵاو کردووەتەوە کە بە خێراییەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەوە، وەک لە وێنەکانیشدا دەرکەوتووە، دووکەڵێکی زۆر بەرەو ئاسمانی ناوچەکە لە کارگەکەوە بەرز دەبێتەوە و شارەکەی داپۆشیوە.

بەپێی ئاژانسی (DPA)ی ئاڵمانی، ھێزە تایبەتەکان بەرەو شوێنی تەقینەوەکە بەڕێ کەوتوون و دەیان ئەمبوڵانس و ھێزی فریاکەوتنی خێرا لە شوێنەکە ئامادە بوون، ھەروەھا چەندین جۆری گاز، مادەی دژە کیمیایی، مادەی دژە ھەوکردن و گازی تایبەتی دژ بە مادە کیمیاییەکان بەرەو شێوەنەکە ڕەوانە کراون.














Top