داعش سه‌رهه‌ڵدانێكی ناو موسڵ سه‌ركوت ده‌كات
داعش 58 كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و پلانه‌دا له سێداره داوه كه پلانه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاشكرا كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، دانیشتوانی موسڵ رایانگه‌یاند یاخیبووانی داعش خراونه‌ته ناو گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا.
شاره‌زای كاروباری داعش هشام هاشمی و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ عه‌قید ئه‌حمه‌د تایی رایانگه‌یاند یاریده‌رێكی خوجێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌شداری ئه‌و پلانه بووه بۆ راده‌ستكردنی موسڵ به هێزه‌كانی عێراقی.
ئامانجی یاخیبووانی داعش، لاوازكردنی به‌رگرییه‌كانی داعش بوو له ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه موسڵ، كه چاوه‌ڕوان ده‌كریت گه‌وره‌ترین شه‌ڕی عێراق بێت له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌م وڵاته له ساڵی 2003 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
موسڵ دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراقه و پێش كه‌وتنی نزیكه‌ی 2 ملیۆن دانیشتوانی هه‌بوو و پێنج به‌رامبه‌ر گه‌وره‌تره له شاره‌كانی دیكه‌ی كه‌وتنه ژێر ده‌ستی داعش. ئێستا پێشبینی بوونی 1.5 ملیۆن كه‌س له‌ناو شاری موسڵ ده‌كرێت و مه‌ترسی به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی له لایه‌ن داعشه‌وه له ئارادایه.
K24