توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌ندیخانه‌كانی ئه‌وروپا "زه‌وی پیتاندنی" تیرۆریستانن
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌یی توندڕه‌وی و توندوتیژی سیاسی له راپۆرته‌كه‌یدا، توێژینه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تییه جیهادییه ئه‌وروپییه‌كان كردووه، كه له ساڵی 2011ه‌وه له ریزی داعشن، ده‌ركه‌وتووه، گه‌شه‌كردنی رێكخراوی داعش، رۆڵی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان تاوان و تیرۆر هه‌بووه.
توێژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه، رێكخراوی داعش، جیا له‌وه‌ی په‌نا بباته به‌ر مزگه‌وت و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان، بۆ راكێشانی چه‌كدار و گه‌نجان بۆ ریزی رێكخراوه‌كه، زیاتر پشتی به‌وه به‌ستووه، كه‌سانێك بكاته چه‌كدار، كه رابردووێكی تاوانكارییان هه‌یه و به‌لای كه‌مه‌وه تاوانێكیان ئه‌نجامداوه.
توێژینه‌وه‌كه، كه له‌ژێر ناوونیشانی "تاوانكاری رابردوو، تیرۆریستی داهاتوو: جیهادییه ئه‌وروپییه‌كان و وابه‌سته‌ییه نوێیه‌كان به تاوان و تیرۆر" ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، به‌ندیخانه‌كان هاوكاری له "گه‌نجانی تووڕه" و "پێگه‌یشتوو بۆ توندڕه‌وی"، بۆ رێكخراوه‌كه دابینكردووه.
پیته‌ر نیومان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه، هاوكات یه‌كێكه له ئاماده‌كارانی راپۆرته‌كه، ده‌ڵێت: "هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان تاوان و گرووپه جیهادییه‌كان خه‌ریكه كاڵده‌بێته‌وه و نامێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ندیخانه‌كان بوونه‌ته شوێنێكی گرنگ و په‌یوه‌ندیكردن".
گوتیشی: "به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردن به تۆمه‌تی تیرۆر، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌ندیخانه‌كان بۆ جموجۆڵی جیهادییه‌كان گونجاوتر ده‌كات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه".
نیومان ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌كات، به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی به هۆی تاوانی توندوتیژی گه‌وره‌وه زیندانیكراون، بۆیه هه‌نگاونان به‌ره‌و توندڕه‌وی و توندوتیژی زیاتر، هه‌نگاوێكی گه‌وره نییه و جیاوازییه‌كی كه‌می هه‌یه.
هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، به سه‌ربازكردن له نێو به‌ندیخانه‌كاندا له چه‌ند بوارێك ئاسانكاری بۆ گرووپه جیهادییه‌كان كردووه، به تایبه‌تیش له گواستنه‌وه‌ی "شاره‌زاییان له ئه‌نجامدانی تاوان" و كارامه‌یی له به‌كارهێنانی چه‌ك، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی هاوشێوه له رابردوودا.
توێژه‌ران له‌و ناوه‌نده، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له زانكۆی كینگزه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، شیكردنه‌وه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی 79 جیهادی ئه‌وروپی كردووه، كه رابردووێكی تاوانكارییان هه‌یه و له وڵاتانی به‌لجیكا، به‌ریتانی، دانیمارك" فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا بوونه.
ته‌واوی ئه‌و 79 كه‌سه‌ش، دوای ئازادكردنییان، یان به‌ره‌و ناوچه گه‌رمه‌كانی جیهان، كه شه‌ڕی تێدایه، گه‌شتییان كردووه، یاخود له پیلان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له ئه‌وروپا تێوه‌گلاون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گه‌نجی ئه‌وروپی روویانكردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی گرووپه جیهادییه‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی فه‌تحولشام (به‌ره‌ی نوسڕه‌ی پێشوو) شه‌ڕ بكه‌ن.
57% ئه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه، پێشتر له به‌ندیخانه بوونه به‌ر له‌وه‌ی په‌ناببه‌نه به‌ر توندوتیژی، 27%یش به‌لای كه‌مه‌وه ماوه‌یه‌كی له به‌ندیخانه به‌سه‌ربردووه و بیرتوندڕه‌وییان وه‌رگرتووه.
راپۆرته‌كه له زاری گه‌نجێكی به‌ریتانی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووری گواستوویه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌ك له له‌نده‌ن زیندانیكراوه گواستوویه‌ته‌وه: "ده‌مه‌وێت شتێكی باش بكه‌م ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بێت، ده‌مه‌وێت شتێكی پاك بكه‌م".
پیته‌ر نیومان، ده‌شڵێت: "پێمانوایه ده‌وڵةتی ئیسلامی چیدیكه هه‌وڵی ئه‌وه‌نادات ببێته رێكخراوێكی فكری و خاوه‌ن ئایدیا، به‌ڵكو له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه كاری وه‌حشییانه به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان لێی ده‌گه‌ڕێن و زۆربه‌یان ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته و مافیاییه‌كانن".
گوتیشی: "ئه‌ندامانی گرووپه چه‌ته و مافیاییه‌كان، دوای په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوه‌كه پێیان گوتراوه، ده‌توانن هه‌موو ئه‌و شتانه ئه‌نجامبده‌ن، كه پێشتر كردوویانه، به‌ڵام ئێستا ده‌چنه به‌هشتیش".
k24-