وه‌زیری ناوه‌خۆ له‌گه‌ڵ 22 والی باكوور كۆده‌بێته‌وه
سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا ئه‌مڕۆ یەكشەممە له ئه‌نكه‌را له‌گه‌ڵ 22 والی باكوور كۆبووەتەوە و باسیان له په‌كه‌كه كردووه، به‌وه‌ی چۆن بتوانن رووبه‌روویان ببنه‌وه و نه‌یه‌ڵن بێنه نیو شارەكان.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا 15 سه‌ربازی توركیا كوژراون، بۆیه ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازی تورك له زیادبووندایه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ دزه‌كردنی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو شار و شارۆچكه‌كان، بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ناوه‌خۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدات به والییه‌كان و ئه‌وان رێگری له دزه‌كردنی په‌كه‌كه بكه‌ن.
باسنيوز