داعش زمانى په‌یوه‌ندیكردنى نێوان چه‌كداره‌كانى بۆ چینی ده‌گۆڕێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى ناوه‌ندى هه‌واڵی نیشتمانى NNC" ڕا گه‌یاند :" داعش مه‌فره‌زه‌ى چه‌كدارى له موسڵ و ڕه‌قه‌ى سووریاوه ناردووه بۆ شارۆچكه‌ى حه‌وێجه له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، كه زۆرێك له‌و چه‌كدارانه له وڵاتى چینه‌وه چوونه‌ته ڕیزه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه، گوتیشی :" سه‌ركرده‌كانى داعش چه‌كداره چینییه‌كانیان خستووه‌ته سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه كه نه‌یویستووه ناوى ئاشكرا بكرێت، به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى ڕا گه‌یاندووه :" ئه‌مڕۆ لاشه‌ى 28 چه‌كدارى داعش ڕاده‌ستى پزیشكى دادوه‌رى موسڵ كرا كه سه‌رجه‌میان له شه‌ڕه‌كانى میحوه‌رى خازر و گوندى زه‌هره خاتوون و نزیك به‌عشیقه، كوژراون".
باسنيوز