نرخی نەوت دابەزی

 نرخی نەوت دابەزی
جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی (2016/9/16) لە سەعات (2:55) ده‌قیقه‌ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (45) دۆلار و (78) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (43) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ئێوارە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (46) دۆلار و (78) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ (44) دۆلار و (3) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
Top