چوارینه‌كانى لیڤه‌رپوول به‌رده‌وامه‌

چوارینه‌كانى لیڤه‌رپوول به‌رده‌وامه‌
بردنه‌وه‌كانى لیڤه‌رپوول له‌ پریمه‌رلیگ به‌ چوار گۆڵ به‌رده‌وامه‌و ئه‌م گه‌ڕه‌ش پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى كرده‌ قوربانى .

لیڤه‌رپوول پاش بردنه‌وه‌ى له‌ ئه‌رسێناڵ به‌ چوار گۆڵ له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌م ئه‌مجاره‌و له‌چواره‌م گه‌ڕ به‌ چوار گۆڵ له‌ لیسته‌ر سیتى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى برده‌وه‌ .

گۆڵه‌كانى لیڤه‌رپوول فێرمینۆ 2 گۆڵ و مانى و لالانا تۆماریانكردو ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ى لیسته‌ریش ڤاردى نووسیه‌وه‌.
رووداو -
Top