ئێران: دەسەڵاتدارانی سعودیە نەوەی ئەبو جەهل و ئەبو سوفیانن

 ئێران: دەسەڵاتدارانی سعودیە نەوەی ئەبو جەهل و ئەبو سوفیانن
ئەحمەد جەنەتی سەرۆكی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران لە وتاری نوێژی هەینی مزگەوتی گەورەی تاراندا دەسەڵاتدارانی سعودیەی بەنەوەی ئەبو جەهل و ئەبو سوفیان وەسف كرد.


بۆ یەكەم جارە بەم شێوە توندە لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە هێرش بكرێتە سەر بەرپرسانی سعودیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی سعودیە ئەمساڵ ڕێگەی نەدا هاووڵاتییانی ئێران بۆ گەشتی حەج سەردانی مەكە و مەدینە بكەن.


جەنەتی لە وتاری هەینییدا گوتیشی بەرپرسانی سعودیە دڵڕەق و تاوانبارن، دوورن لە خواناسی و كەسانی بێ ویژدان و بێ دینن، بەرپرسانی سعودیە پشتگیری گرووپە توندڕەوە تەكفیریەكان دەكەن.


جەنەتی هەروەها گوتی بەرپرسانی سعودیە وەكو ئەبوجەهل و ئەبو سوفیان تەگەرە دەخەنە بەردەم حەجكردنی موسڵمانان.









باسنیوز
Top