سێ سه‌ربازی‌ توركیا له‌ سوریا كوژران

سێ سه‌ربازی‌ توركیا له‌ سوریا كوژران
رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش تانكێكی‌ سوپای‌ توركیا له‌ باكووری‌ سوریا ده‌كات ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار سه‌ربازی‌ ئه‌و وڵاته‌ كوژران و برینداربوون.

سوپای‌ توركیا ئاشكرایكرد كه‌ رۆژی 9ی ئه‌یلول داعش تانكێكی توركیای له‌ سوریا تێكشكاندووه‌.

به‌پێی‌ حوریه‌ت ده‌یلی‌ نیوز، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ له‌و هێرشه‌دا سێ سه‌رباز كوژراون و سه‌ربازێكیش برینداربووه‌.

پێشتريش داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ تێكشكاندنی‌ تانكێكی سوپای‌ توركیا له‌ باكوری گوندی ته‌ل هه‌وا له‌ خۆرهه‌لاتی شارۆچكه‌ی ئه‌لراعی له‌ ریفی حه‌له‌ب راگه‌یاند به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ بۆ زیانه‌ گیانیه‌كانی سوپای توركیا بكات. ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌عماق

كۆتایی مانگی‌ رابردوو سوپای‌ توركیا به‌هاوكاری‌ چه‌كداره‌كانی‌ سوپای‌ سوریای‌ ئازاد ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ جه‌رابلوس و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریان ده‌ستپێكرد و له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا ناوچه‌یه‌كی‌ فراوانیان له‌ باكووری‌ سوریا ئازاد كرد.

جەرابلوس كە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای حەلەبی سوریایە، دەروازەی سنوریی هەیە لەگەڵ توركیا‌و ناوچەی كۆبانی‌و عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان بە یەكەوە دەبەستێتەوە، دانیشتوانەكەی تێكەڵە لە كورد، عەرەب‌و توركمان‌و بەپێی سەرژمێری ساڵی 2004 ژمارەی دانیشتوانی 58 هەزارو 889 كەسە.


خه‌ندان-
Top