دوو تەقینەوە پایتەختی ئەفغانستانیان هەژاند
ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -9 -5 لەزاری ئەفسەرێکی سوپای ئەفغانستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە تەقینەوەکان لە نزیک بینای وەزارەتی بەرگری و لە کاتی چووونە دەرەوەی فەرمانبەراندا ڕوویان داوە.
لە تەقینەوەکدا کوژراو و بریندار هەبووە، بەڵام هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی ڕێژەی کوژراو و بریندارەکان و هۆکار و ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەم تەقینەوانە لە کاتێکدا لە ئەفغانستان ڕوویان داوە کە کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر زانکۆی ئەمەریکی لە کابول.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا هێرشە خۆکوژی و تەقینەوەکان لەلایەن گرووپی تاڵیبان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
باسنيوز