ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا رێك ناكه‌ون
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گرووپی 20 له چین كۆبوونه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری دیپلۆماتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست و چه‌ندین جیاوازیی دیكه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا به‌بێ رێككه‌وتن به‌كۆتاییھات.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، ئه‌وه دووه‌م جاره كێری و لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست شكستیان خوارد. جاری پێشوو له رۆژی 26 ئاب له ژنێف كۆبوونه‌وه. ئه‌وكات كێری رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا هیچ رێككه‌وتنێك قبووڵ ناكات كه دووباره تووشی شكست ببێت.
شكستی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا لە چین پێش ئه‌وه‌ی هات كه باراك ئۆباما و پوتین ڤیلادیمیر كۆبوونه‌وه، كه تا بڵاوكردنه‌وه ئه‌م هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌ده‌وامه.
K24