چەکدارێکی داعش پەیوەندییەکانی خۆی و دەزگایەکی هەواڵگریی ئاشکرا دەکات

چەکدارێکی داعش پەیوەندییەکانی خۆی و دەزگایەکی هەواڵگریی ئاشکرا دەکات
چەکدارێکی رێکخراوی توندڕەوی داعش نهێنیی پەیوەندییەکانی خۆی و دەزگای هەواڵگریی رووسیا ئاشکرا دەکات.

سەعدۆ شەرەف دینۆڤ، چەکدارێکی داعش، کە خەڵکی ناوچەکانی باکووری قەوقازە بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، کە ئەو بە پاسپۆرتی رووسی چووەتە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا و لەوێشەوە خۆی گەیاندووەتە ناو داعش.

سەعدۆ شەرەف دینۆڤ، کە پێشتر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی رووسیاوە داواکراو بووە و ئەو وێنەیەی خۆی داوەتە رۆیتەرز، هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگریی رووسیا KGB پێشنیازی چوونە سووریای بۆ کردووە لە فڕۆکەخانەیەکی رووسیاوە و بە پاسپۆرتی فەرمیشەوە، بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێت و ئەویش بە پێشنیازەکە رازی بووە.

دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی بیانی، بە تایبەت چەکدارە توندڕەوەکانی قەوقاز روویان کردووەتە ئەو وڵاتە و لە ریزی گرووپە توندڕەوەکان بە تایبەت بەرەی نوسڕەی باڵی قاعیدە لەو وڵاتە و داعش دەجەنگن.










باسنيوز
Top