گاری ڤۆڵسکی: داعش رۆژانە شکست دەخوات و ناوچەی زیاتر لە دەست دەدات

گاری ڤۆڵسکی: داعش رۆژانە شکست دەخوات و ناوچەی زیاتر لە دەست دەدات
فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، تەقینەوەکانی داعش لە بەغدا بێ ئومێد بوونی ئەو رێکخراوە دەگەیەنێت.

لە بارەی تەقینەوەكانی دوێنێی شاری بەغدا گاری ڤۆڵسکی، فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: "وەك دەبینین داعش رۆژانە شکست دێنێ و ناوچەی زیاتر لە دەست دەدات، ئەم کردەوانەشی ئەنجامی شکست و بێ ئومێد بوونی ئەو رێکخراوە دەگەیەنێت".

سەبارەت بە پلانی ئەمریكا بۆ جێگیركردنی ھێز لە بەغدا گاری گوتی: "بۆ ھێنانەوەی سەربازە ئەمریکیەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بۆ ناو بەغدا ھیچ پلانێکی لەو جۆرەمان نیە و بەغداش ھیچ داوایەکی لەو شێوەی لە ئێمە نەکردووە."

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدا روویاندا و زیاتر لە 100 كەس كوژران و بریینداربوون، چەند كاتژمێرێك دوای تەقینەوەكان رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی بەغدا راگەیاند.









K24
Top